به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، مێهرداد ئه‌مین وه‌زیری هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه، به ٥ ساڵ و ٩١ رۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، ئه‌م حوكمه به پارێزهركهی راگه‌یه‌ندرا و وتوویانه تا ماوه‌ی ٢٠ رۆژ ناتوانێت به‌م حوكمه ئێعتراز بكات. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیمه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه كرا و پاش ١٠ رۆژ بازداشت له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه ساڵی ١٣٩٠یش بۆ ماوه‌ی ٣٢ رۆژ له ئیداره‌ی ئیتلاعات له بازداشتدا بوو و به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٥ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو كه رۆژی ٣٠ی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٠، له لایه‌ن لقی ١ی دادگای شاری سنه، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی پێ‌درابوو.