حوکمی یەکساڵ زیندان بو خوێندکارێکی خەڵکی مەهاباد

21y (2)
حوکمی یەکساڵ زیندانی تەعزیری خوێندکارێكی خەڵکی شاری مەهاباد لە دادگای پێداچوونەی ئەو شارە ته‌ئید کرا.حوکمی خوێندكارێكی شاری مه‌هاباد به‌ناوی “ئاسۆ عەزیزی” له‌ دانیشگای پەیام ‌نووری شاری مەهاباد، کە کۆتایی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ لەلایەن دادگای ئەو شارەوه‌ بە تۆمەتی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام”، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە تەئید کرا.