حەفتەی قوەی قەزاییە وەبیر هێنەرەوەی کۆمەڵێک جەنایەتی گەورە و گەندەڵی هەوسار پچراوە

لە تەقویمی کۆماری ئیسلامیدا، حەفتەی یەکەمی مانگی پووشپەڕ، وەک “حەفتەی قوەی قەزاییە”، ناو نراوە. بەشێوەی ئاسایی لەم حەفتەیەدا، کاربەدەستانی قوەی قەزایی، گەلێک کڵیشە پەردازیان کرد، کۆمەڵێک دەستکەوتی شێاوی ستایشیان بەخۆیان نیسبەتدا و کردارەکانی خۆیان و کارناسەکانیان بە جێی رێز زانی، بەڵام ئەوان لێرەو لەوێ لە پێچاوپێچی قسەکانیاندا، ئاماژەیان بە بوونی گەندەڵی بەرین، کاغەز بازی زۆر و هەڵاواردن و حەق کوژی لە رادەبەدەر لەدژی خوازیاران لەم قوەیەشدا کرد.کۆماری ئیسلامی دیکتاتۆڕێکی هاری مەزهەبیە کە لە خزمەت سەرمایە و سەرمایەداران دایە. ئەم رژیمە لە سەرەتاوە، بۆ سەرکوتی شۆڕش هاتە سەرکار و هێشتا نەیتوانیوە ببێتە رژیمێکی ئاسایی بۆرژوایی. هەر لەبەر ئەمەش تا ئێستا، پایەکانی رژیم بە پشت بەستن بە سەرکوت، بەسەرپێوە ماوە و یەکێک لە ئامرازەکانی سەرکوتیشی، هەر ئەم قوەی قەزاییەیە. ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم قوەی قەزاییەیە بە تەواوی نا سەربەخۆ ماوەتەوە و وەک ئامرازێک لەدەستی فەرماندە سەرەکیەکانی سپا و خامنەیی و دەم و دەزگاکەیدا بەکاردێت. ئەمە راستیەکی ئاشکرایە کە خودی “ئامولی لاریجانی” بە زمانی بێ زمانی، ئیعتیڕافی پێکردوە.472لە سەرەتای حوکمڕانی رژیمی ئیسلامیەوە، قوەی قەزاییە، زیندانەکانی کردوەتە شکەنجەگای گەورە و قەسابخانە لەدژی کومونیستەکان و سەرجەم تێکۆشەران و نەیارانی حکومەتی ئیسلامی. ئەم قوەیە، وەک تیغێکی ژەنگاوی لەدژی تێکۆشەرانی سیاسی، کرێکاری و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵایەتی بەکار هاتوە و بەکار دێت. ئەو قازی و کاربەدەستانەی کە رژیمیان بە بەڕێوەبردنی بێدادگایی چەند دەقیقەیی، خوێنڕشتن، دەستدرێژی، هەڵاواردن و جەنایەت پاراست، داوای بەشی خۆیان کرد. ئەو قازی، زیندانبان و جەلادانەی کە لە شکەنجەدانی بەدەیان هەزار ئینسانی ژن و پیاوی شۆڕشگێڕ و ئێعدام کردنیاندا، دەستیان هەبوو، بوونە رانت خۆر، سوئیستیفادەچی لە دەسەڵاتی دەوڵەتیدا، قاچاغچی کالا و مادەی هۆشبەر. سەرانی حكومەت دەستی ئەم جەنایەتکارانەیان بۆ داگیر کردنی زەوی، ئاو، دارستان و سەروەتی گشتی و ژیانی ژنان و پیاوانی ئازادە بە کراوەیی هێشتەوە. توند بوونەوە و قوڵ بوونەوەی گەندەڵیەک کە وەک خۆرە، پایەکانی ئەم قوەیەی داڕزاندوە و لەق کردوە، رێشەی لەم راستیەدایە. بەڵام ئەم گەندەڵیە، بەشێکە لە گەندەڵیەکی گەورەتر کە کولیەتی کۆماری ئیسلامی، لەچنگی خۆیدا دەگوشێ. گەندەڵی ماڵی لە کولیەی ناوەندە حکومەتی و مەزهەبی، وەزارەتخانە و ئیدارەکان، قوەی قەزاییە، قوەی یاسادانان، لەنێو هێزە نیزامی و ئیتیزامی و دەزگای سپای پاسدارانی رژیمدا، بە چەشنێک بۆتە بابەتێکی ئاسایی کە سەرانی رژیمیش ناتوانن پەردەپۆشی بکەن. ئەوان تەنانەت لە پەروەندەکانی گەندەڵیش لەدژی یەکتری کەڵک وەردەگرن. بە واتایەکی تر ئەوان تەنیا، کاتێک پەردە لەسەر گەندەڵیەکی گەورە لادەبەن کە بیانەوێ حیساب لێکدەر بکەن، یان کەسێک لابدەن. لە ماوەی حەیاتی کۆماری ئیسلامیدا هەرکاتێک، دەوڵەتێک لاچوە و یان دەوڵەتێک هاتوە، بەپێی پێویستیە سیاسیەکان، بەشگەلێک لە پەروەندەی گەندەڵیە ماڵی و رشوە و رانت خۆریەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی پێشو، ئاشکرا کراوە. کاتێک کە ئەحمەدی نیژاد لەسەرکار بوو، پەروەندەی ئیختیلاس و دزی دەوڵەتەکانی رەفسەنجانی و خاتەمی و هەروەها، گەندەڵی بەرین لە بنەماڵەی لاریجانی ئاشکرا کرد. ئەو کە مەرەخەس کرا، کاربەدەستانی دەوڵەتی یازدەهەم، کابینەکانی ئەویان وەک گەندەڵ ترین دەوڵەت، هەژمار کرد.ئاشکرایە کە گەلێک پارەی کەڵان دزراوە و دەستیش بەسەر گەلێک زەوی، دارستان و تەنانەت، بەستێنی رووبارەکانیشدا گیراوە و لە دەورەی هەرکام لە سەرانی حکومەتی ئیسلامی سەرمایەدا، دزی لە ئەموال و سەروەتی گشتی و دزی لە سفرەی بەتاڵی کرێکاران و بەرهەمی کار و رەنجی بەملیۆن کرێکار و خەڵکی زۆرلێکراوی ئێران کراوە. ئەوەی کە لە حەفتەی قوەی قەزاییەدا دەیبینین، ئەوەیە کە کاربەدەستان لە بەرینایی غەیرە قابیلی کۆنترۆڵی گەندەڵی، کەوتونەتە ترس و هەراسەوە. ئەوان لە سەرودەمی راگەیاندنی قەبوڵ کردنی نەزەراتی دەوڵەتی ئامریکا و باقی وڵاتانی رۆژئاوایی لە پەروەندی هەستەییدان و دەزانن کۆمەڵگایەکی کە کێشاویانەتە قوڵایی هەژاری و خەفەقانەوە لە حاڵی هەڵچونی ناڕەزایەتی دایە. بەم پێیە ئەوان پێویستان بە هەموو دەمودەزگای گەندەڵ و سەرجەم رانت خۆرەکان و دز و قاچاغچیەکانیانە، بۆ بەرەروو بوونەوە لەگەڵ ئەگەری هەر شۆڕشێک. کەوایە دەبێ دەستی دزەکان تەنانەت بۆ دزی زیاتر کراوە بێڵنەوە و خۆشیان بۆ ئەوەی کە لە قافڵە جێنەمێنن، هەرچی زیاتر تاڵان بکەن. بەڵام هەر ئەم گەندەڵیە روو لە پەرەسەندنە پایەکانی حکومەتی، رۆژ لە رۆژ زیاتر لەق کردوە و لەق دەکات. ناڵەی کاربەدەستان و سەرانی کۆماری ئیسلامی، سەبارەت بە خەبات لەدژی گەندەڵی لە حەفتەی قوەی قەزاییەدا، نیگەرانی ئەوان لە ئاشکرا بوونی زیاتری دزیەکان و خورۆشانی کۆمەڵگا، نیشان ئەدات. ئەم قسانە تەنیا بەو هیوایە دەکرێن کە کرێکاران و خەڵکی وەگیان هاتوو، مونفەعیل و چاوەڕوانی کرداری لەسەرەوە ڕابگرن و ئیجازە نەدەن ئەوان، خۆیان بکەونە بیری دۆزینەوەی رێگا چارەیەک لەدژی گەندەڵی کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوونی هەژاری و بێ مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوانە. بەڵام ئەمە چاوەروانیەکی بێ بنەمایە. ئەو کرێکار و زەحمەتکێشانەی کە بەدەسەڵاگەیشتنی ئەم جەنایەتکارانەیان بە چاوی خۆیان دیوە، بۆ هەتاهەتایە دەرفەتی پەیڕەو کردنی دیکتاتۆڕی، چەوەساندنەوە و تاڵانچێتیان، پێنادەن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →