له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا گرووپی شاخەوانی و ئەشکەوتناسی ئارەشی سنە، لە هەڵمەتێکی خۆبەخش و ژینگەپارێزانەدا، ئەشکەوتی کەرەفتوویان خاوێن کردەوە.
لەو هەڵمەتەدا نزیک بە یەک تۆن زبڵ و زاڵ لەناو قووڵایی ئەشکەوتە هێنرایە دەره‌وه. بەشداربووانی ئه‌م چالاكییه ژینگه‌پارێزییه رایانگه‌یاند: بەهۆی رژاندنی زبڵ و زاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته و کەمتەرخەمیی هاوڵاتییان و بەرپرسانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به خاوێنڕاگرتن و پاراستنی، مەترسی لەناوچوونی ئەو ئەشکەوتە مێژووییە لەئارادا بوو. به‌م بۆنه‌وه ئێمه ژماره‌یه‌ك له ژینگه‌دۆستان له هه‌وڵێكی خۆڕسكدا بڕیاری خاوێنكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئهشكهوتهمان دا.