خاوێن كردنه‌وه‌ی سه‌دی قشلاق و ناوچه‌ی ئارێزی سنه‌ له‌ زبڵ و پاشماوه‌كانی

19y
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ لایه‌نگرانی سروشت له‌ هه‌وڵێكی خۆڕسكدا، ده‌وروبه‌ری سه‌دی قشڵاق و كێوی ئارێزی شاری سنه‌یان له‌ زبڵ و پاشماوه‌كانی پاك كرده‌وه‌.رۆژی جومعه‌ ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ناوه‌نده‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ژینگه‌ی ئۆستانی كوردستان به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی شاری سنه‌ و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، سه‌دی قشڵاق و دووڕێیانی نه‌وه‌ڕه‌ و ئاره‌نان و به‌رزاییه‌كانی كێوی ئارێزیان له‌ زبڵ و پاشماوه‌كانی، خاوێن كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ سه‌دی قشڵاقی سنه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجڕاكێش ترین شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری سنه‌ و ده‌وروبه‌ره‌.