خاڵی لاوازی كرێكاران، نه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌رییه‌

كرێكارانی ناڕازی و خه‌ڵكی مافخواز دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و خاوه‌نكاران له‌ كێشمه‌كێشێكی به‌رده‌وام دانمانگرتن، گردبوونه‌وه له‌ كارخانه‌، كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداراتی ده‌وڵه‌تی و مه‌جلیس، بێ پسانه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یهچاوخشاندنێك به‌سه‌ر‌ گرینگرین ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی حه‌فته‌ی ڕابردوو، كێشمه‌كێشێكی چینایه‌تیمان به‌ پانتایی ئێران پێ نیشان ده‌دات.

له‌ناو كرێكارانی مانگرتوو و بوێردا ده‌كرێ ئاماژه‌ به‌ خه‌باتی كرێكارانی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی بكه‌ینده‌یان هه‌زار كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ سه‌ره‌كییه‌، پێداگر و په‌یگیرانه‌، بۆ ٨٩مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانگرتنه‌كه‌یان درێژه‌ پێده‌ده‌نژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواستی كرێكارانی مانگرتوو بوونئه‌م كرێكارانه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زاره‌تی كار، وه‌زاره‌تی نه‌وت، نوێنه‌ری مه‌جلیسی رامهۆرمۆز و نوێنه‌ری مه‌جلیسی تاران داخوازییه‌كانیان ڕاگه‌یاندچه‌ند خواستێكی ئه‌م كرێكارانه‌ بریتی بوون له‌بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست بۆ سه‌رووی ١٢ ملیۆن تمه‌ن تا گۆڕینی گرێبه‌سته‌كان به‌ دایمی، بێده‌سه‌ڵات كردنی په‌یمانكار و پێكهێنانی شوێنێكی ئه‌من بۆ كار.

شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ كرێكارانی پێترۆشیمیی “كاویانی عه‌سه‌لویه” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنییه‌كانی په‌یمانكاران پاش دوو حه‌فته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار، دووباره‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌وه‌ مانگرتنبه‌ڕێوه‌به‌ری كاویان عه‌سه‌لویه بێجگه‌له‌ پشت گوێ خستنی به‌ڵێنییه‌كان، ٥ كرێكاری مانگرتووشی به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات ناساندووه‌له‌ وڵام به‌م پیلانگێڕییه‌دا‌، كرێكارارانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆسه‌ر كار و جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان، درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی پێترۆشیمیی به‌نده‌ری خومه‌ینی كه‌ ساڵی ڕابردوو پاش كێشه‌ی فراوان كه‌وتنه‌ ژێر چاوه‌دێریی شیركه‌تی عه‌مه‌لیاتیی غه‌یره‌ سه‌نعه‌تیی به‌نده‌ری ماهشه‌هر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێترۆشیمیی به‌نده‌ری خومه‌ینی ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی پڕۆژه‌یی شیركه‌تی “ئێستیم” له‌ سایتی ١ی پێترۆشمیی بووشێهر ڕۆژی  دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرتكرێكارانی مانگرتوو له‌ په‌نا خواسته‌كانی دیكه‌یانه‌وه‌ خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و گۆڕینی نه‌وبه‌ت‌كاری به‌ ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سین.

به‌ده‌ر له‌ كرێكارانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمییه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ خواسته‌كانیان دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌بردوه‌ك ده‌وترێ كرێكارانی ناڕازی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تیان له‌ شوێنی كار وه‌ده‌رناوه‌ و ده‌رگای ئه‌م شوێنه‌یان به‌ستووه‌.

هه‌ر له‌و حه‌فته‌یه‌دا كه‌ ئاماژه‌ی پێكرا، كرێكارانی شاره‌داری له‌ هێندێك شار له‌وانه‌ ده‌ماوه‌ند، هۆوه‌یزه‌، كوت عه‌بدوڵڵا، ئه‌لێشته‌ر و ئۆمیدیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردهه‌موو ئه‌م كرێكارانه‌ په‌یمانین، حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌، حه‌قی بیمه‌كانیان پێنه‌دراوه‌ و له‌ به‌رابه‌ر ویرووسی كۆرۆنادا نه‌پارێزراون.

ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جێگه‌ی ئاماژه‌ی دیكه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ چه‌ندین شاره‌ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌یمانكار سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی كرێكارانیان به‌ هیچ دانا و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری باشتر كردنی باروودۆخی كار، ڕیزبه‌ندی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان بوون.

له‌ كێشمه‌كێشی نێوان ئیداره‌ ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم و كارنامه‌ سه‌وزه‌كاندا گه‌لێك خاڵی گرینگی تێدا شاراوه‌یه‌كارنامه‌ سه‌وزه‌كان كه‌سانێكن كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئامووزش و په‌روه‌رشدا سه‌ركه‌وتوو بوون به‌ڵام دانه‌مه‌زراونئه‌م كه‌سانه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠ی خه‌رمانانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌ته‌وه‌‌ و خوازیاری دامه‌زراندنیاننهێندێك له‌ ناڕازیان شه‌وانه‌ش له‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و په‌یگیری خواسته‌كانیانن.

ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ هه‌روا درێژه‌یان هه‌یه‌ و به‌ ده‌یان جار له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانه‌وه‌ هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌ران نه‌یانتوانیوه‌ بڵاوه‌ به‌ ناڕازیان بكه‌ن.

ناڕه‌زایه‌تییه‌كی دیكه‌ كه‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێبكرێت ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی كارمه‌ندانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌ئه‌م ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانان له‌ شارستانی “سێمیرۆمی ئۆستانی ئیسفه‌هان ده‌ستیپێكرد له‌ كه‌متر له‌ یه‌ك ڕۆژدا ئیداراتی سه‌رتاسه‌ری ئێرانی گرته‌وه‌هاوسه‌نگ نه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ٤٤ سه‌عات كاری ئیداری و سڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پۆسته‌ په‌سندكراوه‌كان، نه‌درانی “فه‌وقولعاده‌ی ویژه“‌ و له‌به‌رچاونه‌گرتنی بڕوانامه‌ی دووهه‌م و پێنه‌دانی سه‌ری وه‌ختی ئیزافه‌كاری، له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌یه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی پێرسۆنێلی شیركه‌تیی موخابرات بۆ گۆڕینی پێگه‌ی كاتییان به‌ دایمی، ڕێكه‌وتی ١٧ی خه‌رمانان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بووبه‌شێك له‌م كرێكارانه‌ له‌وانه‌ كرێكارانی قۆم بێجگه‌له‌ خواستی گۆڕینی وه‌زعییه‌ت، چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویشیان هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ پێیان بدرێت.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.

به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی موعه‌لمیان ڕاگه‌یاندووه‌.

هه‌ر له‌م حه‌فته‌ی كه‌ ئاماژه‌ی پێكرا خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌نی سووسه‌نگێرد به‌ئامانجی وه‌دیهێنانی خواستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان به‌ نیسبه‌تی ته‌وه‌رۆم، چوونه‌ تاران و له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌گه‌رچی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیی گرینگ، زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ن كه‌ باسیان لێكرا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ به‌ڕوونی نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م ڕژیمه‌ ئیفلاس هێناو و گه‌نده‌ڵه‌ نه‌ ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی ویرووسی كۆرۆنا، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت له‌ پێدانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌ست و چاره‌سه‌ر كردنی باقیی كێشه‌كانی كرێكاران، كارمه‌ندان و موعه‌لیمان، داماو و بێتوانایه‌.

خاوه‌نكارانی ته‌ماعكاریش، له‌م باروودۆخه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری كرێكاران كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.

كرێكاران و كارمه‌ندانێك كه‌ داهاته‌كه‌یان به‌شی ژیانیان ناكات و حه‌قده‌ست و حقوقه‌كانیان كه‌مه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان سه‌ری وه‌خت پێنادرێ، پێویسته‌ له‌ خۆیان بپرسن كه‌ بۆچی ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به‌م حقوق و حه‌قده‌ستانه‌ ئه‌و هه‌مووه‌ سه‌ختییه‌ ته‌حه‌مول بكه‌نچ شتێك ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ڕژیمی قه‌یران لێدراو و خاوه‌نكارانی چه‌وسێنه‌ر به‌مجۆره‌ له‌گه‌ڵ كرێكاران هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ئه‌و خاڵه‌ لاوازه‌یه‌ كه‌ له‌ نه‌بوونی ڕێكخراوی سیاسیی چینایه‌تی و سه‌راسه‌ریی كرێكارانه‌وه‌‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێتهه‌ڵسووڕوانی كرێكاری خۆیان له‌م خاڵه‌ لاوازه‌ ئاگادارن و كرێكارانی مانگرتووی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمییه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ گه‌لێك پێشڕه‌ویان كردووه‌ كه‌ ده‌كرێ ده‌رسیان لێوه‌ربگیرێت و ده‌ستكه‌وته‌كانیان له‌ باقی ناوه‌نده‌كانی كاردا ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *