یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌ئیه‌ت مودێرهی كانون سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران به ئاماژه به درێژه‌ی مانگرتن له‌خواردنی مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌زیندان، باس له دۆخی ناجێگیری جه‌سته‌ی ده‌كات.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به تێپه‌ڕبوونی بیست رۆژ به‌سه‌ر مانگرتن له‌خواردنی مه‌حمود به‌هه‌شتی، به‌رپرسیاره‌تیی هه‌رجوره پێشهاتێكی، خستهئهستوی رژیمی كۆماری ئیسلامیی. مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگرودی، وته‌بێژی پێشووی كانونی سێنفی مۆعه‌لێمان ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به حوكمی ٩ ساڵ زیندانه‌كه‌ی، له‌ڕێكه‌وتی ٥ی سه‌رماوه‌زه‌وه مانی له‌خواردن گرتووه. ناوبراو راشیگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتی جێبه‌جێكرانی خواسته‌كانی، درێژه به مانگرتن ده‌دات.