ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی توركیه‌یان له هه‌رێمی مه‌تینا خستۆته خواره‌وه.به پێی هه‌واڵی ئێن ئاڕ تی، فرۆکەیەکى سیخوڕ‌ى سپاى تورک کە بە بایراکدار دەناسرێت لەلایەن گەریلاکانى هەپەگەوە خراوەتەخراوە. چەند رۆژێکە پێکدادانەکانی نێوان سپای تورکیه و گەریلاکانی پەکەکە قورس‌تر بووە و رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هەپەگە ٣١ سەربازی تورکیه‌یان کوشت، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیه هێرشی سەر بناری قەندیلیان دەستپێکردەوە و هه‌ر له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هێزەکانی پاراستنی گەل هەواڵی کوشتنی ١٢ پۆلیسیان پشتڕاست کردەوە.