خنكانی كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی‌ له‌ په‌ناخوازان له‌ ئاوه‌كانی توركییه‌

794
رۆژی سێشه‌ممه‌ لانیكه‌م ١١ په‌ناخوازی دیكه‌ به‌ هۆی هه‌ڵگەرانه‌وه‌ی بەلەمەکەیان له کەنار‌ ئاوه‌كانی توركییه‌ له‌ ده‌ریایی ئیژه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
مائموورانی گاردی ساحلی‌ حه‌وت په‌ناخوازی دیكه‌ ئه‌م بەلەمەیان له‌ خنکان رزگار كردووه‌. به‌ پێی ئاماژه‌ی گاردی ساحلی توركییه‌، زیاتر له‌ سێ هه‌زار په‌ناخواز كه‌ له‌ ڕێ توركییه‌وه‌ ده‌چنه‌ دورگه‌كانی یونان، گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌ پێێ راگه‌یاندنی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران، له‌ ساڵی ٢٠١٥ی زایینی یه‌وه‌ پێنج هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ رێگه‌ی چوون بۆ ئۆرووپا به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ریایی مه‌دیته‌رانه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.