خنكانی لاوێك له‌ سه‌دی قشڵاق ی سنه‌

56 (1)
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوێكی تمه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ناوی “كاوه‌ غه‌ریبی” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “فه‌ره‌جه‌”ی شاری سنه‌، له‌ سه‌دی “قشڵاق”ی ئه‌م شاره‌دا خنكا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناوبراو كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پوشپه‌ڕ، بۆ مه‌له‌ كردن سه‌ردانی “سه‌دی قشڵاق”ی كردبوو، به‌ هۆی ناشاره‌زایی له‌ نێو ئاودا خنكا و ته‌رمه‌كه‌ی رۆژێك دواتر دۆزرایه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی قانونی ئه‌م شاره‌ كرا.