خنكان دوو هاوڵاتی له‌ رووباری به‌یات له‌ دێهلۆران

494
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو هاوڵاتیی به‌ هۆی نه‌زانینی مه‌له‌ له‌ نێو رووباری “به‌یات” له‌ نزیك شاری “دێهلوران”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی ئیلام، خنكان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان “١٥ و ٢٥” ساڵ ‌بووه‌، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ سه‌یران چوونه‌ته‌ كه‌ناری رووباری به‌یات و به‌ هۆی نه‌زانینی مه‌له‌ له‌ نێو ئه‌م رووباره‌ خنكان و ته‌رمه‌كانیان پاش چند سه‌عات له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی قانونی كرا. شایانی باسه‌، ساڵانە له‌ نێو بەنداو و رووبارەكانی كوردستان بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە كردن و كەمتەرخەمیی كاربه‌ده‌ستانی رژیم لە دانانی نیشانه‌ی ئاگادار كردنەوە، دەیان كەس و بەتایبەت لاوان، لە نێو ئاودا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.