به پێی راپۆرته‌كان، دوو هاوڵاتیی به هۆی نه‌زانینی مه‌له له نێو رووباری “به‌یات” له نزیك شاری “دێهلوران”ی سه‌ر به ئۆستانی ئیلام، خنكان و گیانیان له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م دوو هاوڵاتییه كه ته‌مه‌نیان “١٥ و ٢٥” ساڵ بووه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ سه‌یران چوونه‌ته كه‌ناری رووباری به‌یات و به هۆی نه‌زانینی مه‌له له نێو ئه‌م رووباره خنكان و ته‌رمه‌كانیان پاش چند سه‌عات له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ره‌وانه‌ی پزیشكی قانونی كرا. شایانی باسه، ساڵانە له نێو بەنداو و رووبارەكانی كوردستان بەهۆی ناشارەزایی لە مەلە كردن و كەمتەرخەمیی كاربه‌ده‌ستانی رژیم لە دانانی نیشانه‌ی ئاگادار كردنەوە، دەیان كەس و بەتایبەت لاوان، لە نێو ئاودا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.