لە هەر ١٠ چركەیهكدا لە جیهان كچێك خەتەنە دەكرێت و رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە كە ١٤٠ ملیۆن ژن لە سەرتاسەری جیهان خەتەنەكراون.
هەواڵنێریی دویچەوێلە لە راپۆرتێكدا باس لهوه دهكات، لە راپرسییەكدا كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجامدراوە، ٥٠ بۆ ٧٠ لهسهدی ئهو ژنانەی بەشداریی راپرسییەكەیان كردووە خەتەنە كراون. لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە كە هەرێمی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی خەتەنەكردنی ژنان پێشكەوتنی بێوێنەی ههبووه. شایانی باسە، خەتەنە كردنی ژنان زۆرتر لە ژێر ناوی سونەتی ئایینی ئەنجام دهدرێت و زۆربەی ئەو ژن و كچانەی كە خەتەنە كراون، لە كاتی عادهتی مانگانەدا ئازارێكی زۆر دەچێژن.