سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی سوریه به هه‌واڵنێری “بلۆمبێرگ”ی راگه‌یاندووه كه رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵێكی ئێعتباری نوێ به بڕی یه‌ك میلیارد دۆلار پێكهاتووه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی دوو ساڵ له‌وه‌پێشیش هێڵێكی ئێعتباری دیكه‌ی به‌م بڕه پوڵه بۆ یارمه‌تیدان به ده‌وڵه‌تی سوریه كردبۆوه. به وته‌ی لێكۆله‌رانی سیاسی، حكومه‌تی سوریه زۆر وابه‌سته‌یه. ده‌وڵه‌تانی ئێران و روسیه دوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی حكومه‌تی سوریه‌ن و له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، پشتیوانی ئابوری ده‌میشق له جه‌ریانی شه‌ڕی ناوخۆیی بوون.