ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی درگا له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی شاری سه‌ڵماس، دوو میلیارد و نیو خه‌ساره‌تی لێكهوتهوه.
شه‌وی جومعه‌ی رابردوو یه‌كێك له یه‌كه پیشه‌ییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رگا له سه‌ڵماس ئاگری گرت كه له ئاكامدا خه‌ساره‌تێكی قورس و جیددی به به‌شه‌كانی كۆگا، ئیداری، به‌شی نه‌قاشی، نه‌جاڕی و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌م به‌شانه گه‌یشتووه. رووداوه‌كه به‌و شێوه‌ی كه فه‌رمانداری سه‌ڵماس رایگه‌یاندووه، خه‌ساره‌تی گیانی نه‌بووه به‌ڵام راده‌ی خه‌ساره‌كه زیاتر له دوو میلیارد و نیو مه‌زه‌نده كراوه. ئاگركه‌وتنه‌وه له‌م یه‌كه به‌رهه‌مهێنانه‌دا له كاتێكدایه كه ئاگره‌كه له لایه‌ن وێستگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه له ماوه‌ی ٦ سه‌عاتدا كوژاوه‌ته‌وه و زیاتر له ١٤١ هه‌زار لیتر ئاو به‌كارهێندراوه. شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی سه‌ڵماس یه‌كێك له یه‌كه به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی درگایه و نزیك به ٥٠٠ كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن.