خه‌نكانی ٢٧ په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ كه‌نارئاوه‌كانی توركییه‌

27
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، به‌هۆی ژێر ئاو كه‌وتنی دوو به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركییه‌ لانیكه‌م ٢٧ په‌ناخوازی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ڵته‌زێنه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی به‌فرانبار له‌ دوو ناوچه‌ی جیا جیا له‌ نزیك كه‌نار ئاوه‌کانی رۆژئاوایی توركییه‌ له‌ دریای “ئێژه‌” ڕوویدا. ته‌رمی هه‌ندێ منداڵیش له‌ نێو قوربانیان دان. ئه‌مه‌ دووهه‌مین رووداوی دڵته‌زێنه‌‌ كه‌ كۆچبه‌ران له‌ ساڵی ٢٠١٦ی زاینییه‌وه‌‌ له‌ ڕیگای چوون بۆ ئۆروپا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا به‌هۆی پێكدادانی به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان به‌ گاشه‌ به‌ردێك له‌ ده‌ریای ئێژه‌، مناڵێكی ٢ ساڵ ته‌مه‌نی سووری گیانی له‌ده‌ستدا.