خه‌ڵاتی سێهه‌می باشترین وێنه‌گریی به‌ مۆبایل بۆ هونه‌رمه‌ندێكی شاری بۆكان

8y (1)
هونەرمەندێکی وێنەگری خەڵکی شاری بۆکان، خەڵاتی پلەی سێیەمی موسابقه‌ی وێنەگریی ٢٠١٥ی پێشکەش کرا.ئەو هونەرمەندە، وێنەیەکی ره‌ش و سپی گرتووە کە لەو وێنەیه‌دا، بزنێک و منداڵێک پێکەوە خەریکی کایە کردنن. هەروەها لەو موسابقه‌ی ئەمساڵدا ساڵح رووزاتی وێنەگرێکی دیکەی ئێرانی، پلەی یەکەم و یانووش ئیشمیت خەڵکی وڵاتی مەجارستان پلەی دووهه‌می بەدەست هێناوە. ئەو موسابقه‌ هەموو ساڵێک بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش زیاتر لە ١٠ هەزار وێنە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی موسابقه‌كه‌ کرابوو، کە سەرئەنجام سێ وینە وەکوو باشترین وێنەکان دەست نیشان کران.