به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و پیرانشار به هۆی كێشه و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی كۆتاییان به ژیانیان هێنا.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، رۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ناوی “سه‌حه‌ر زه‌ندی” خه‌ڵكی شاری سنه كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنابوو، به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، له ماڵی باوكی له شه‌قامی “ئێكباتان”ی ئه‌م شاره، كۆتایی به ژیانی هێنا. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به‌ناوی “عه‌لی” خه‌ڵكی ئاوایی “په‌سوێ” سه‌ربه شاری پیرانشار، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. به‌داخه‌وه لاوان له جێگای ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته‌كانی ژیان ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكه‌ن، دیارده‌ی خۆكوژی هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتییانی لێكه‌وتۆته‌وه.