خوپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئامریكا

45y (1)
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، دانیشتوانی شاری “چارلستۆن”ی شومالی له‌ ئه‌یاله‌تی كارۆلینای جنوبی ئامریكا، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی پیاوێكی ره‌شپێست به‌ ده‌ستی پۆلیس، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ له‌ كاتی كۆنتڕۆڵێكی جاده‌یی له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوو و له‌ كۆتاییدا به‌ زه‌بری گولله‌ی ئه‌فسرێكی پۆلیس كوژرا. شایانی باسه‌ ئه‌م رووداوه‌ له‌ حاڵێكدا له‌ ئه‌یاله‌تی كارۆلینای جنوبی روویدا كه‌ له‌ مانگه‌كانی رابردوودا، توندوتێژی پۆلیس له‌دژی ره‌شپێسته‌كان په‌ره‌یسه‌ندووه‌.