خوپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئیكوادۆر

28

به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران نارازیی له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی “ئیكوادۆر”، ره‌ژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناڕازییان له‌دژی په‌ره‌سه‌ندنی ماڵیاته‌كان خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. شایانی باسه‌، نائارامییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ ئێكوادۆر له‌ سێ هه‌فته‌ی له‌وه‌پێشه‌وه‌ و دوابه‌دوای پێشنیاری دوو لایه‌نه‌ی تازه‌ی ماڵیاتی، له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌ستێپكرده‌وه‌ و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ شاره‌كانی دیكه‌ له‌وانه‌‌ “كیتو”، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ی له‌خۆگرتۆته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م دوو لایحه‌یه‌، ماڵیاتی میراس تا ٧٧ و ٥ ده‌هۆمی له‌سه‌د و ماڵیاتی سه‌رمایه‌ تا ٧٥ له‌سه‌د، زیاتر دبنه‌وه‌.