به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوی “عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌دی”، ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، له جاده‌ی ساحێلی ئه‌م شاره كۆتایی به ژیانی هێنا.به پێی ئه‌م هه‌واڵه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌م هاوڵاتییه كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “بان پارك”ی شاری دیوانده‌ره بوو، به هۆی هه‌ژاری و كێشه و گرفتی به‌ڕێوه‌چوونی ژیان، له نێوان داره‌كانی جاده‌ی ساحێلی ئه‌م شاره خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا.