خۆبواردنی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئیزافه‌ كردنی ئیسراییل به‌ لیستی ره‌ش

51
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ بێ سه‌ره‌نجدان به‌ داواكاری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ ئیزافه‌ كردنی ناوی ئیسراییل به‌ لیستی ره‌ش، له‌م كاره‌ خۆی بواردووه‌.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه‌ ناوی ئیسراییل ده‌بێ به‌ هۆی پێشێل كردنی مافی منداڵان له‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ له‌ په‌نای گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، دابندرێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا ئه‌م خاڵه‌ی باس كردووه‌ كه‌ ئاكامه‌كانی هێرشی ئیسراییل بۆسه‌ر منداڵانی غه‌زه‌، زۆر جێگای داخ و نیگه‌رانییه‌. رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ پێشتریش داوای له‌ ده‌بیرئه‌وه‌ڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ تا ناوی ئیسراییل له‌م لیسته‌ دابنێت كه‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی منداڵان له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ چه‌كدارانه‌، ده‌ناسێنێت. شایانی باسه‌، به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی ٥٠ رۆژ له‌ نێوان ئیسراییل و هێزه‌كانی حه‌ماس له‌ جه‌ریاندابوو، لانیكه‌م ٥٣٩ منداڵ كوژران و ٢ هه‌زار و ٩٥٦ منداڵیش بریندار بوون.