به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، یه‌كیه‌تی ئوروپا سه‌رله‌نوێ گروپی “حه‌ماس”ی له لیستی سازمانه تێرۆریستیه‌كان دانا.
شایانی باسه له رۆژی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٣، به پێی حوكمی دادگای گشتی یه‌كیه‌تی ئوروپا، ناوی حه‌ماسی له لیستی سازمانه تێرۆریستیه‌كان لابرد، به‌ڵام مه‌سدوود بوونی داراییه‌كانی ئه‌م سازمانه له ئوروپا، هه‌روا مایه‌وه. به‌ڵام یه‌كیه‌تی ئوروپا بڕیاری دا كه ناوی حه‌ماس هه‌روا له لیستی سازمانه تێرۆریستیه‌كان بمێنێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره دوابه‌دوای داواكاری پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر بڕیاری مانگی دسامبری دادگای گشتی یه‌كیه‌تی ئوروپا سه‌باره‌ت به لابردنی ناوی حه‌ماس له‌م لیسته، گیراوه.