به پێی راپۆرتی ” كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی” سه‌ره‌ڕای ناردنی “فه‌رزاد مورادی نیا” بۆ نه‌خۆشخانه، به بیانووی هه‌ڵبه‌ستراو، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه به‌ندكراوه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه زیندان و له ده‌رمانكردنی خودهبۆیرن.
به پێی ئه‌م راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان بۆ پێكهێانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، فه‌رزاد مورادی نیا رۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحید” گواسترایه‌وه به‌ڵام به بیانووی خاڵی نه‌بوونی ته‌خت بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه به‌پێی ده‌ستوری پزیشك بڕیار بوو كه له‌م رۆژه‌دا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری و سێشه‌ممه عه‌مه‌ل بكرێ، ئه‌م كومیته‌یه وێڕای مه‌حكوم كردنی درێژه‌ی راگیرانی فه‌رزاد مۆرادی نیا، خوازیاری ئازادكرانی بێشه‌رت و مه‌رجی ناوبراوه.