خۆسووتاندنی كرێكارێكی ئیخراجی كارخانه‌ی فه‌راسوو

669y
كرێكارێكی كارخانه‌ی “فه‌راسوو” به‌ هۆی ئێخراج كردنی له‌سه‌ركار، له‌به‌ر كارخانه‌كه‌ سووتاند و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری تاران، گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كرێكاره‌ ئیخراجییه‌ كه ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا‌، پاش نزیكه‌ی دوو رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م كرێكاره‌ كه‌ نزیكه‌ی ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌كوو كرێكاری هێڵی به‌رهه‌مهێنان له‌ كارخانه‌ی فه‌راسوو ئێستخدام كرابوو، له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێبنه‌مای دزی، تاوانبار و پاشان له‌سه‌ركار ده‌ركرا. به‌ وته‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای شه‌واهد و به‌ڵگه‌ی پێویست كه‌ بێ تاوان بوونی ئه‌م كرێكاره‌ی نیشان ده‌دا‌، به‌ڵام خاوه‌نكار له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ ئینسانی دا له‌سه‌ركار ئیخراجی كرد. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، سێ كرێكاری دیكه‌ له‌ شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د و سنه‌ له‌ كاتی كاركردندا له‌ رووداوگه‌لێكی جیاجیا به‌ هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.