خۆسووتاندنی كرێكارێكی ئێخراجی له‌ به‌رده‌م شاره‌داری كرمان

715
یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئێخراجی و بێكاركراوی فه‌زای سه‌وز كه‌ به‌ شێوه‌ی شیركه‌تی له‌ شاره‌داری كرمان كاری ده‌كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان له‌ به‌رده‌م شاره‌داری هه‌وڵی خۆسووتاندنی دا.دوابه‌دوای ئه‌م كرده‌وه‌یه‌، خه‌ڵك ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه‌ و كرێكاره‌ برینداره‌كه‌یان بۆ چاودێری‌ تایبه‌ت و ده‌رمانی پێویست، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرد. شایانی باسه‌ شاره‌داری كرمان له‌ رێكه‌وتی ٦ی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوو، ئه‌م كرێكاره‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردبوو.