خۆسووتاندنی كرێكارێكی یه‌كیه‌تی ئه‌سناف له‌ ئه‌هواز

867
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، یه‌كێك له‌ كرێكارانی یه‌كیه‌تی ئه‌سناف له‌شاری رامشیر هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شومالی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سه‌كار ده‌ركردنی، خۆی سووتاند و گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م كرێكاره‌ وه‌گیان هاتووه‌ به‌ ناوی “ئۆمید راشێدی ئه‌میری” ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن و خێزاندار، پاش ده‌ماقاڵێ و سووكایه‌تی له‌لایه‌ن ره‌ئیسی ئه‌م ئیداره‌یه‌وه‌، له‌ نێو ساختمانی یه‌كیه‌تی ئه‌سناف ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. ناوبراو سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، به‌ هۆی كاری بوونی برینه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. پێشتریش له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا “یونێس عه‌ساكره‌” خه‌ڵكی خۆڕه‌مشه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ تێكدانی ده‌كه‌ی مێوه‌ فرۆشیه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌، له‌ به‌رده‌م شاره‌داری ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.