خۆسووتاندنی هاوڵاتییه‌ك له‌ سونقور

359
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، هاوڵاتییه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی رژیم، له ‌به‌رده‌م ساختمانی فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوڵاتییەك به‌ناوی “مه‌نسوور كه‌یهان نامدار” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ “گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی رژیم و كه‌مته‌رخه‌می ناوه‌نده‌ دوڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ و گرفتی هاوڵاتیان، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی فه‌رمانداری شاری “سه‌نقور”، ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.