خۆسووتانی سێ كرێكار له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی كرماشان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، سێ كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنەدرانی چه‌ندین مانگ حەقدەست له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه‌، له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه‌ وشارسازی ئه‌م شاره‌، ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ حەقدەستی چەندین مانگیان له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌كانی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی دواخراوه‌ئەوان سەرەڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، هیچ وڵامێكیان پێنەدرابووەجێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م سێ كرێكاره‌ برینداره‌ به‌ هۆی قووڵی برینه‌كانیانه‌و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كرماشان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *