خۆسووزی ده‌ستفرۆشێك له‌ ته‌ورێز

183y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، دوابه‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆشێك له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی شاره‌داری رژیم له‌ ته‌ورێز، ده‌ستفرۆشێكی ناڕ‌زای له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م كرده‌وه‌یه‌، خۆی سوتاند و گیانی له‌ده‌ستدا.مه‌ئموورانی ئه‌ماكێنی شاره‌داری رژیم له‌ ته‌ورێز هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌م ده‌ستفرۆشه‌ به‌ ناوی “حه‌مید فه‌رۆخی” ٤٣ ساڵ ته‌مه‌ن و كه‌لوپه‌له‌كانیان زه‌وت كرد. كاتێك ناوبراو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی سه‌ردانی شاره‌داری كرد به‌ڵام به‌ره‌وڕووی پێشگیری مه‌ئمووران و گاڵته‌پێكردنی بۆوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه‌ ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین خۆسووزی ده‌ستفرۆشان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو دایه‌.