به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دوو هاوڵاتی، له شاره‌كانی دێهلوڕان و كامیاران، له رێگه‌ی خۆسووتاندن و خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.رۆژی جومعه ٤ی مانگی گوڵان، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی دێهلوڕان سه‌ربه ئۆستانی ئیلام له نزیك ساختمانی گروپی “ئێران خۆدرۆ”، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا له ناونیشانی ئه‌م هاوڵاتییه و هۆكاری خوكوژییهكهی زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها شه‌وی جومعه ٤ی مانگی گوڵان، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری كامیاران به‌ناوی “یه‌زدان نه‌زه‌ری” به هۆی هەژاری و بێكاری، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.