خۆكوژی تازه‌لاوێك له‌ شاری مهاباد

635
شەوی جومعه‌ی تازه‌لاوێكی تەمەن ١٧ ساڵانی خەڵكی شاری مەهاباد، بەهۆیەكی نادیار هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.
شەوی جومعه‌ ٢٤ی ره‌زبه‌ر، “سامان مەلەكی تەمەن ١٧ ساڵ” و خەڵكی شاری مهاباد بەهۆكارێكی نادیار ده‌ستی داوه‌ته‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی، كاتێك بنەماڵەكەی پێیان زانیوە دوایین چركەساتەكانی ژیانی بووە و هەوڵی بنەماڵە و پزیشكان نەیتوانیوە رزگاری بكات و سەرەنجام گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژه‌یه‌، دیاردەی خۆكوژی لە ساڵانی رابردوودا لە ئێران و بەتایبەت لە كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاوی زیادی كردووه‌ و كارناسانی كۆمەڵایەتی و دەروونناسی هۆكارەكانی بۆ “بێكاری، خەمۆكی، ده‌ستكورتی، گرفتی كۆمەلایەتی و بنەماڵەیی” دەگەڕێننەوە.