خۆكوژی خوێندكارێك له‌ ئیلام

386y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ناوی “مریه‌م كه‌ریمی” خه‌ڵكی شاری ئیلام كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنابه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ خوێندكاری دانیشگای “زه‌ینه‌بی” ئیلام بووه‌، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ خابگای ئه‌م دانیشگایه‌دا، وه‌كوو رێگا چاره‌یه‌كی ناره‌وا بۆ كێشه‌كانی، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا له‌ هۆكاری خۆكوژی ئه‌م هاوڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.