خۆكوژی خوێندكارێك و ژنێك له‌ ناوچه‌كانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی

37y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تازه لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی، کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سەرلەئێوارەی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لاوێک به‌ناوی “مەروان تەیێبی” خەڵکی گەڕەکی “قڕگە”ی شاری جوانڕۆ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو لاوەی خەڵکی جوانڕۆ روون نەبۆتەوە. لە لایەکی دیکەوە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵە و خەڵکی “تازاوا”ی سەربە ناوچه‌ی سەلاسی باوەجانی، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ هەتا ئێستا له‌ هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنه‌، زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.