خۆكوژی دوو كرێكار شاره‌داری به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی

8q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریی حكومه‌تی مێهر، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا دوو كرێكاری شاره‌داری “به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی” به‌ هۆی بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیانیان، كۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو كرێكاری شاره‌داری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی كه‌ یه‌كێكیان له‌ كارخانه‌ی “كۆمپۆست” كاری ده‌كرد، به‌ هۆی بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیان و نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری ئه‌م شاره‌وه‌، ده‌ستیان دایه‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و گیانیان له‌ده‌ستدا.