به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی ئوستانی كرماشان به هۆی هه‌ژاریی و كێشه و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی، كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، ژنێك به‌ناوی “زه‌ڕین كامرانی” خه‌ڵكی ئاوایی “سیفی ئاباد”ی سه‌ربه شاری جوانرو به هۆی هه‌ژاریی و كێشه و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “كه‌نگاوه‌ر”ی سه‌ربه ئۆستانی كرماشان به هۆی هه‌ژاریی و كێشه و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی، خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا له ناونیشانی ئه‌م هاوڵاتییه، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.