به پێی راپۆرته‌كان، زیندانیه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه ماوه‌ی ٥ ساڵه له زیندانی شاری “ره‌شت” ده‌ستبه‌سه‌ره، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناو دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، زیندانیه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی “لاوه ره‌سوڵیان” ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی شه‌ڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا كه له شاری “ره‌شت” رووی‌دابوو به كوشتنی كه‌سێك تۆمه‌تبار كرا و حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌ركرا. ئەو لاوه بە بەردەوامی وتبووی كە ئەو تۆمەتە ساختەیە و قاتڵهكه كەسێكی دیكە بووە، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی رژیم گوێ خۆیان لێخاواندووه و ئه‌ویش به هۆی سهرهنجنهدانی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه