خۆكوژی زیندانییه‌ك له‌ زاهێدان

622
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، زیندانییه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی خۆی و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی، له‌ زیندانی ناوه‌ندی زاهێدان هه‌وڵی خۆكوژی دا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه‌ به‌ناوی “عه‌بدولواحید شه‌هبه‌خش” كه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ له‌ بازداشتی كاتی به‌سه‌ر ده‌بات، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ی، هه‌وڵی خۆكوژی دا. شایانی باسه‌، پاش ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م زیندانییه‌ هه‌وڵی خۆكوژی دا، تا ئێستا له‌ چاره‌نوسی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.