به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، سه‌ربازێكی خه‌ڵكی ئاوایی “توركهدهڕه”ی سه‌ربه شاری سایین قه‌ڵا به‌ناوی “زه‌كه‌ریا عێبادی”، پاش ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی ئاموزشی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌یكه له شوێنی ئاموزشییهكهی جل و به‌رگی كوردیی له‌به‌ر ده‌كرد، له لایه‌ن به‌رپرسانی پادگانی “عه‌جه‌ب شێر”وه بێ رێزی پێده‌كرا و ئه‌م سه‌ربازه پاش ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی ئاموزشییهكهی، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه له ماڵی باپیری، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.