خۆكوژی سێ ژن له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ناوچه‌ی شنۆ

409y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ناوچه‌ی شنۆ، سێ ژن كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌.
ئه‌م هه‌واڵه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به‌ ناوی “سومه‌یه‌ ئارمه‌ند” خه‌ڵكی ئه‌میر ئاوای شنۆ و دانیشتووی شاری پیرانشار كه‌ منداڵێكیشی هه‌بوو، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. هه‌روه‌ها كچێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌ ناوی “سومه‌یه‌ پور خون” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مام ته‌مری شاری شنۆ، به‌ هۆی هه‌ژاری، كۆتایی به‌ ژیانی هێنا. هه‌روه‌ها مه‌ریه‌م شه‌هریاری كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سه‌لیم ئاوای ناوچه‌ی شنۆ كه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ كه‌مه‌ به‌شوو درابوو، له‌ ژێر گوشاردا كۆتایی به‌ ژیانی هێنا. به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی ژیان و هه‌ژاری، زۆرێك له‌ ژنان و كچان له‌ جیاتی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌سورانه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفته‌كانی ژیانیان، ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی ده‌به‌ن و به‌ ناڕه‌وا خۆیان له‌ مافی ژیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن.