خۆكوژی كرێكارێك له‌ جولفا

941
نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست، كێشه‌ و گرفتی زۆری ئابووری و سه‌پاندنی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی به‌رین له‌ لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامی، كرێكارێكی دیكه‌ی ناچار كرد تا كۆتایی به‌ ژیانی بێهنێت.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكاره‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كارخانه‌كانی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌ره‌س له‌ شاری جولفا كاری ده‌كرد، زیاتر له ٨ مانگ بوو كه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكی پێنه‌درابوو. ناوبراو سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و سكاڵای به‌رده‌وام به‌ ئیداره‌ی كار و دادگای رژیم و پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ باوردۆخی ئه‌م كرێكاره‌، له‌ به‌رده‌م درگای ئه‌م كارخانه‌یه‌ خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا.