خۆكوژی كه‌شاوه‌رزێك له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

37
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، كه‌شاوه‌رزێك به‌ ناوی “نه‌بیۆڵا حامێدی” له‌ ئاوایی “برێنجه‌” له‌ شاری تێكاب پاش هه‌ڕه‌شه‌ی پاسگای تایبه‌تی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی ئه‌م شاره‌، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “نه‌بیۆڵا حامێدی” له‌ ئاوایی “برێنجه‌”ی شاری تێكاب، له‌ ئاكامی هۆشدار و هه‌ڕه‌شه‌ی پاسگای سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، خۆی فرێدایه‌ نێو ده‌ریاچه‌ی “زیندانی برێنجه‌” و خنكا. ئه‌م كه‌شاوه‌رزه‌ ٣ رۆژ پێش له‌وه‌یكه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بێنێت، به‌ تۆمه‌تی “تێكدان و داگیركردنی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان” بۆ پاسگای سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی تێكاب ئێحزار و به‌ په‌رداخت كردنی جه‌ریمه‌ و زیندان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ستی دایه‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →