خۆكوژی كوڕێكی لاو له‌ ناوچه‌ی دیوانده‌ره‌

418y
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كوڕێكی ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن به‌ ناوی “هادی حه‌یده‌ری” خه‌ڵكی ئاوایی گوڵانه‌ی سه‌ر به‌ شاری دیوانده‌ره‌، ده‌ستی دایه‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ كاری مه‌زرا بۆ ئاوایه‌كه‌یان له‌ شارۆچكه‌ی نایسه‌ری شاری سنه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار، ده‌ستی بۆ كرده‌وه‌ی خۆكووژی برد و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. شایانی باسه‌، نه‌بوونی هه‌لی كاری گونجاو و كێشه‌ و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی و بێكاری و هه‌ژاری، یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی لاوان بۆ ده‌ستبردن به‌ كرده‌وه‌ی ناڕه‌وای خۆكوژییه‌.