خۆكوژی كچێكی لاو له‌ كامیاران

573t
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، كچێكی لاو له‌ شاری كامیاران ده‌ستی دایه‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به‌ناوی “ئیلهام په‌رویزی” دانیشتووی شاری كامیاران كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌. شایانی باسه‌ تا كاتی ته‌نزیم كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك له‌ هۆكاری خۆكوژی ئه‌م كچه‌ لاوه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.