خۆكوژی كچێكی لاو له‌ ناوچه‌ی سه قز

787
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کچێکی لاو به‌ ناوی “شیوا فه‌تحوڵاهی” له‌ شاری سه‌قز كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به‌ ناوی “شیوا فه‌تحۆڵڵاهی” به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری سه‌قه‌ز كۆتایی به‌ ژیانی هێنا. جێگەی ئاماژەیە هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ له‌دوای رۆژی بێكاری، كێشه‌ و گرفته‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زیادیان كردووه‌ و ئاكامه‌كه‌شی دیارده‌گه‌لێكی وه‌كوو خۆکوژین، به‌ڵام لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم هیچ سه‌رنجێك به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ و چاره‌سه‌ر كردنی ناده‌ن.