خۆكوژی لاوێك له ناوچه‌ی‌ ورمێ

398t

 

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی رێبه‌ندان، لاوێكی خه‌ڵكی ئاوایی “حه‌سار”ی سه‌ر به ‌شاری ورمێ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی دا كۆتایی به‌ژیانی هێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ ناوی “ئێحسان باوه‌ده‌ری” به‌ هۆی كێشه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌یی له‌ یه‌كێك له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌شاری ورمێ ده‌ستی داوه‌ته‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و له‌ئاكامدا گیانی له‌ده‌ست دا‌. شایانی باسه‌ بێكاری و هەژاری، نەبوونی پشتیوانی ماڵی و بێ هیوایی بە داهاتوو، له‌ زومره‌ی سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لاوان و تازه‌لاوان لە ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌.