خۆكوژی هاوڵاتییه‌ك له‌ ناوچه‌ی سنه‌

384y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ناوی “هوشیار” كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ناوبراو خه‌ڵكی ئاوایی “قه‌جر”ی سه‌ربه‌ شاری دیواندره‌ و دانیشتووی “نایسه‌ر”ی سه‌ربه‌ شاری سنه‌ بووه‌ كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی ماڵی، هه‌ژاری و بێكاری خۆی هه‌ڵواسی و كۆتایی به‌ ژیانی هێنا. شایانی باسه‌ به‌ هۆی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار و بێ ئاسۆیی، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان له‌جیاتی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌سوورانه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفته‌كانی ژیان، ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی ناڕه‌وای خۆكوژی ده‌بن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →