خۆكوژی پیاوێك له‌ بۆكان دوابه‌دوای هه‌ڵسووكه‌وتی توندی دادگا

418
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌رمانان، پیاوێكی به‌ساڵاچوو له‌ ئه‌نجامی بڕیارێكی سه‌رۆكی تازه‌ی دادگای شاری بۆكان، كۆتایی به‌ ژیانی هێنا. به‌ پێی راپۆرته‌كان، پیاوێكی به‌ساڵاچوو به‌ ناوی “ئه‌بووبه‌كر عه‌بدی” له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ هۆی كێشه‌ی خێزانی له‌ یه‌ك جیا بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ناو دادگاش سووكایه‌تی پێكراوه‌. دوابه‌دوای ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی دادوه‌ر و نه‌بوونی داهاتی گونجاو بۆ به‌خێوكردنی دوو منداڵه‌كه‌ی، ده‌ستی داوه‌ته‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و له‌ ماڵه‌كه‌ی دا خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.