خۆكوژی چوار ژن له‌ شاره‌كانی روانسه‌ر و ره‌به‌ت

351t

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا چوار ژن له‌ شاره‌كانی روانسه‌ر و ره‌به‌ت هه‌وڵی خۆكوژیان دا كه‌ له‌ ئاكامدا سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاو كراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا سێ ژن به‌ ناوه‌كانی “سپیده‌ ئه‌زه‌ند” ٣٣ ساڵ ته‌مه‌ن، “خه‌دیجه‌ ئه‌حمه‌د پوور” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌ شاری ره‌به‌ت و هه‌روه‌ها ژنێكی دیكه‌ كه‌ تا ئێستا ناوه‌كه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرا نه‌بووه‌، ده‌ستیان دایه‌ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و له‌ ئاكامدا گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژنێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ ناوی مریه‌م و دانیشتووی ئاوایی “ئاهه‌نگه‌ران”ی روانسه‌ر، هه‌وڵی خۆكوژی دا كه‌ به‌ وته‌ی پزیشكان، به‌ هۆی رێژه‌ی زۆری سووتاویه‌كه‌وه‌ ئه‌گه‌ری زیندوو مانه‌وه‌ی زۆر كه‌مه‌.