رۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌زاران كه‌س له تونێس له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشی مه‌رگباری گروپه تیرۆریستیه‌كان بۆ سه‌ر موزهیهك له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.شایانی باسه دوو هه‌فته له‌وه‌پێش، هێرشی كه‌سانی چه‌كدار بۆ سه‌ر موزه‌ی “باردۆ” له پێته‌ختی تونێس، بووه هۆی كوژرانی ١٨ گه‌شتیار و سێ هاوڵاتی تونێسی. ئه‌م كرده‌وه‌یه شه‌پۆلێكی به‌رین له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی “تونێس”ی لێكهوتهوه.